پەرلەمانتارێکی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند " به قاچاغ بردنی نه‌وت و ناوی وه‌همی له‌ناو موچه‌خۆرانی هه‌رێمدا رێگره له ناردنی به‌شه پشكی دارایی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندییه".
عه‌لی ئه‌لبه‌دیری په‌رله‌مانتاری ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا ئەو هۆکارانەی ئاشکرا کرد کە بەغدا لەسەر چی پشکی هەرێم نانرێت، ئەو پەرلەمانتارە به پێگه‌ی وه‌ته‌ن نیوزی راگه‌یاندووه " پرۆسه‌ی به قاچاغ بردنی نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستان و بوونی چه‌ندین ناوی وه‌همی كه چه‌ندین موچه وه‌رده‌گرن وایكردووه كه حكومه‌تی ناوه‌ندی پشكی دارایی كوردستان خه‌رج نه‌كات."
پەرلەمانتارەکەی دەوڵەتی یاسای دەشڵیت " هه‌موو ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدادا شكستی هێناوه به‌هۆی ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمه‌وه بوو كه كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی خسته ناو په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و ناوه‌ند".