مەرزی پەروێزخان کرایەوە

بەفەرمی ئەمڕۆ ٢ کانوونی دووەم مەرزی پەروێز خانە کە دەکەوێتە باکوری خانەقین و رۆژهەلآتی شاری کەلار بەفەرمی کرایەوە.

ئەحمەد کەلاری ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و نوێنەری بازرگانان لەکەلار لە راگەیاندنێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ١/٢ دەروازەی سنوری پەروێزخان بەفەرمی بەڕوی بازرگانان و ھاوڵاتیاندا کرایەوە و لە کاتژمێر ٨ بەیانیەوە ئاسای بۆتەوە".

ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی" کردنەوەی ئەمجارە بەفەرمیە و ھیچ کاتێکی دیکە داناخرێت بۆ چەند کاتژمێرێک نیە کە کرابێتەوە بەتەواوی کارکردن ئاسای بۆتەوە".

ئاماژەی بەوشدا تائێستا بەڕێوە بردنی مەرزەکان ھەر بەو کارمەندانە بەڕێوە دەچێت کە پێشتر کاریان تێدا کردووە.

ئەحمەدکەلاری ڕاشیگەیاند بەتەواوی ئاگادارنین کە مەرزی حاجی ھۆمەرانیش کرابێتەوە یان نا، بەڵام کردنەوەی پەروێزخان فەرمییە.



AM:09:54:02/01/2018