کۆسرەت رەسوڵ گەڕایەوە سلێمانی

جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر ٥:١٥ لە رێگای فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە گەڕایەوە هەرێمی کوردستان.

لە کاتی دابەزینی کۆسرەت رەسوڵ لە فڕۆکەکەی، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی چووە ناو فڕۆکەکەوەو یارمەتی هاتنەخوارەوەی لە فڕۆکەکە دا.

کۆسرەت رەسوڵ کە تەندروستی باش دەردەکەوت بە گۆچانێکەوە لە فڕۆکەکە دابەزی و هاتە خوارەوە.

لەپێشوازی جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی، ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و لایەنەکان و نوێنەرانی فەرمانگە حکومیەکان بەشداری مەراسیمەکە بوون.





PM:05:42:06/01/2018