لەماوەی سێ مانگی ساڵی ٢٠١٧ پەرلەمانتارانی بەریتانیان لە رێگای کۆمپیەتەرەکانی پەرلەمانەوە ٢٤ هەزار جار چوونەتە نێو سایەت سێکسیەکانەوە.
رۆژنامەی تایمزی بەریتانی لە راپۆرتێک‌دا بڵاویکردۆتەوە له مانگی حوزه‌یرانی 2017ـه‌وه تا ئوكتۆبه‌ری رابردوو، له‌ڕێگه‌ی كۆمپیوته‌ری په‌رله‌مانی به‌ریتانیاوه، 24 هه‌زار هه‌وڵ بۆ چوونه ناو سایته‌كانی وروژاندنی سێكس دراوه.
بەپێی زانیاریەکانی رۆژنامەکە، ئه‌گه‌ر رێژه‌كه‌ی وه‌ربگیرێت، له هه‌ر رۆژێكدا 160 جار له‌ڕێگه‌ی ئه‌و كۆمپیوته‌رانه‌وه هه‌وڵی سه‌ردانیكردنی سایته سێكسییه‌كان دراوه، كه به ئینته‌رنێتی په‌رله‌مانه‌وه گرێدراون و له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه به‌كار ده‌هێندرێن. سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌وڵانه‌ش ته‌نیا له‌ماوه‌ی 3 مانگدا تۆماركراون.
ئه‌م زانیارییانه له‌سه‌ر داواكارییه‌كی یه‌كێتی رۆژنامه‌وانی ئاشكرا كراون و، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، به به‌راورد له‌گه‌ڵ پێشتر، رێژه‌ی سه‌ردانیكردنی ئه‌و جۆره سایتانه له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا كه‌متر بووه‌ته‌وه، كاتێك له ساڵی 2016 فلته‌ره ئه‌لیكترۆنییه‌كانی سیسته‌مه‌كه له په‌رله‌مان شاردرانه‌وه، 113.208 جار هه‌وڵی چوونه‌ناوه‌وه‌ی ئه‌و سایتانه دراوه، كه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی پێشتریش هێشتا رێژه‌كه‌ی كه‌متر ببووه‌وه، كه 213.020 هه‌وڵی سه‌ردان تۆماركرابوون.
له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته داوا ده‌كه‌ن، ئه‌و جۆره سایتانه له سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی په‌رله‌مان قه‌ده‌غه بكرێن.
دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی دامیان غرین سه‌رۆكی ده‌زگای حكومه‌تی به‌ریتانیا و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته له كاره‌كه‌ی، ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ریتانیا ناچار بوون ئه‌و جۆره ئامارانه ئاشكرا بكه‌ن.
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی غرین دوای ئه‌وه هات، كه پۆلیسی ئه‌و وڵاته توانیان چه‌ندین بابه‌ت و گرته له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی ناوبراو ئاشكرا بكه‌ن، كه پێچه‌وانه‌ی ئیتێك و بنه‌ماكانی ئه‌خلاق بوون.
دواتریش له یه‌كی نۆڤه‌مبه‌ری رابردوو، به‌هۆی تۆمه‌تباركردنی به ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر ئافره‌تێكی رۆژنامه‌نووس، مایكل فالۆن وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیاش ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه.