کورد پۆستێکی گرینگی لەدەستدا

لە ئەنجوومەنی قەزای خورماتوو بە زۆرینەی دەنگ شەلال عەبدول، قایمقامی قەزاکە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، تورکمانێکی شیعەشاندیدە بۆ شوێنگرتنەوەی.

 ئەنجوومەنی قەزای خورماتوو بە بەشداری 12 ئەندام لەکۆی 21 ئەندام کۆبووەوە. ئەندامە بەشداربووەکان (7 تورکمان و 5 عەرەب)  بوون و سەرجەمیشیان دەنگیان بە دوورخستنەوەی شەلال عەبدول داوە.

ئەنجوومەنی قەزای خورماتوو لە 21 ئەندام پێکهاتووە و هەریەک لە پێکهاتەکان (کوردو عەرەب و تورکمان) 

قەزای خورماتوو سەر بە پارێزگای سەلاحەدینە، نزیكەی 100 كلیۆمەتر لە سەنتەری پارێزگاكەوە دوورە، پێش هاتنی داعش و هێرشی حەشدی شەعبی لە 16ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ رێژەی دانیشتووانی بە شارۆچكە ‌و گوندەكانییەوە نزیكەی 220 هەزار كەس بوو، كورد 55%، عەرەب 15%‌و توركمانیش 30% شارۆچكەكە پێكدەهێنن، بەهۆی هێرشی حەشدی شەعبیە و بەشێکی زۆری کوردی ئەو شارە ئاوەرە بوونە لەناوچەکانی تری ھەرێم نیشتەجێ بوونە ! 
ئا: ئاری فەتاح 



PM:04:23:10/01/2018