به‌غدا موچه‌ی مانگی ئه‌یلولی چوار فه‌رمانگه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كات، به‌ڕێوه‌به‌ری ره‌گه‌زنامه‌و پێناسی شارستانی سلێمانیش هاتنی موچەکە پشتڕاست دەکاتەوە.
عه‌مید محه‌مه‌د سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری ره‌گه‌زنامه‌و پێناسی شارستانی سلێمانی بە تۆی هەواڵی سلێمانی راگه‌یاندووە "له‌م رۆژانه‌دا ئاگاداركراینه‌وه موچه‌ی مانگی ئه‌یلولی 2017ی هه‌ر چوار فه‌رمانگه‌ی ره‌گه‌زنامه، پاسپۆرت، نشینگه‌و كارتی زانیاری گه‌یشتۆته هه‌رێمی كوردستان".
وتیشی"ئه‌و بودجه‌یه‌ی له‌لایه‌ن به‌غداوه دێت به‌شی موچه‌ی فه‌رمانگه‌كانی سنووری هه‌رێم ناكات، پێویسته له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه پاره‌ی دیكه‌ی بخرێته‌سه‌ر".
سه‌باره‌ت به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئه‌یلول، عه‌مید محه‌مه‌د سه‌عید رایگه‌یاند: ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو دوێنێ 10ی یه‌ك دابه‌شبكرايه، به‌ڵام دابه‌ش نه‌كرا، ره‌زامه‌ندی زاره‌كی له‌وه‌زاره‌تی دارایی وه‌رگیراوه بۆئه‌وه‌ی كورتێهێنانی پاره‌كه خه‌رج بكات و موچه‌كه دابه‌شبكرێت.