یەکگرتوو کەوتە رەخنەگرتن

یەکگرتووی ئیسلامی رەخنە لەفرە لیستی قەوارە کوردیەکان دەگرێت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

د. هادی عەلی سەرۆكی ئەنجوومەنی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان سەبارەت بە دروستكردنی هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران كە بڕیارە لە مانگی (5) ی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت بە ماڵپەڕی حیزبەکەی راگەیاندووە " یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پێی باشبوو كە لیستە كوردییەكان بۆ ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان بە یەك لیستی هاوبەش بەشداری ئەو هەڵبژاردنە بكەن، بەڵام ئێستاكە ئەو دابەش بوونە روویداوە، ئەوا یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بژاردەی دیكەی دەبێت".

دكتۆر هادی عەلی وتیشی، ئەوان لە رۆژی شەممە لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوو دوا هەڵوێستی خۆیان لەمبارەیەوە ئاشكرا دەكەن.



PM:11:29:11/01/2018