پەرلەمانتارێک بە هەشت ساڵ زیندانی سزادرا

به‌تۆمه‌تی پڕوپاگه‌نده‌ بۆ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌، دادگایەکی تورکیا سزای ٨ ساڵ زیندانی کردنی بەسەر پەرلەمانتارێکی کورددا سەپاند.


دادگای سزا قورسەکان لەشاری ئاماد سزای ٨ ساڵ زیندانی کردنی بەسەر عەبدوڵا زێدان پەرلەمانتاری ھەدەپە، سەر بەناوچەی جولەمێرگی سەپاند ئەمە سەرباری ئەوەی ماوەی زیاتر لەساڵێکە راگیراوە.

دادگای سزا قورسەکانی ئامەد دوای پێنج دانیشتن دۆسیەکەی عەبدوڵا زێدانی یەکلایی کردەوە، کە بە زیندانی کردنی بۆ ماوەی ٨ ساڵ کۆتایی ھات.

دەسەڵاتدارانی تورکیا زنجیرەیەک ھەڵمەتیان لەدژی پەرلەمانتارانی کورد دەستپێکردووە و تا ئێستا دەیان جۆر تۆمەتیان رووبەروو کراونەتەوە و لەژێر بیانوی جۆراوجۆردا سزای قورس دراون.



PM:01:02:12/01/2018