وەفدی حکومەتی بە‌غدا گەیشتنە هەولێر
پێشبینی دەکرێت فڕۆکەخانەکانی کوردستان بکرێنەوە

وەفدەکەی حکومەتی بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی فڕۆکەخانەکان و دەروازە سنورەیەکان گەیشتنە هەولێر و پێشبینی دەکرێت فڕۆکەخانەکان تا کۆتایی ئەم مانگە بکرێنەوە.

پێش نێوەرۆی ئەمڕۆ ١٥ کانوونی دووەم وەفدی حکومەتی بەغدا کە پێکهاتبوون لە نوێنەری نووسینگەی عەبادی، دەزگای هەواڵگری، وەزارەتی نەوت، وەزارەتی بەرگری، بەڕێوەبەرایەتیی دەروازە سنوورییەکان، بەڕێوەبەرایەتیی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی، بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوەکانی ئاو و کۆمەڵێک راوێژکار گەیشتنە هەولێر.

بەپێی زانیارییەکانی سپی کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆ درێژکراوەی کۆبوونەوەی رۆژی شەممەن کە لەبەغدا سازکراو پێشبینی دەکرێت هەردوولا لەسەر هەندێک پرس بگەنە رێککەوتن، لە پێش هەموویانەوە کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی یە.

پێشتر تارق گەردی پەرلەمانتاری عێراق سەر بەپارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی " پێشبینی دەکرێت بەر لە کۆتایی ئەم مانگە ھەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی بکرێنەوە".



PM:12:11:15/01/2018