ریاڵ مەدرید سێ گرێبەستی گەورە ئەنجام دەدات


لە هاوینی داهاتوو یانەی ریال مەدرید سێ گرێبەستی گەورە ئەنجام دەدات و هێڵی پێشەوەی بەهێزتر دەکات.

رۆژنامەی مارکا بڵاوی دەکاتەوە پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید بڕیاریداوە هەرسێ یاریزان هازارد و نەیمار و لیڤاندۆڤسکی پەلکێشی قەڵای سپی بکات و ریزەکانی یانەکەی پێ بەهێزتر بکات، بەهۆی ئەوەی ئەم وەرزە یانەکە ئاستی خراپ بووە.

پێرێز لیڤاندۆڤسکی بۆ شوێنی بنزیمە دەکڕێت و لە وەرزی داهاتووش مانەوەی ئەو یاریزانە زەحمەتە هەروەها هازاردیش ئامانجی یانەی ریاڵ مەدرید و نایەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ چێڵسی نوێ بکاتەوە.



PM:07:09:17/01/2018