وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، رایگه‌یاند " به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رپه‌رشتیكردنی ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دۆسیەیەکی سەروەریەو لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بەڕیوەدەبرێت".
سەعد حه‌دیسی له لێدوانێکدا بۆ ماڵپه‌ڕی به‌غداد " الیوم " ، دەڵێت " داهاتی ده‌روازه سنووریه‌كان له‌ڕووی گۆمرگه‌وه دۆسیه‌كی سه‌روه‌رییه و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی هی حكومه‌تی فیدراڵه، بەشێکی زۆری داهاتی ئه‌و ده‌روازانه بۆ هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و پارێزگایانه‌ی هه‌رێم ده‌ڕوات، كه ئه‌و ده‌روازانه‌ی لێیه".
ئەو دەڵێت " ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سندوقی نه‌ختینه‌ی ده‌وڵه‌تی ناوەندی".
وتەبێژەی عەبادی لە درێژەی لێدانەکەیدا وتیشی "به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رپه‌رشتیكردنی ئه‌و ده‌روازانه له‌ده‌ست حكومه‌تی عێراق ده‌بێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا كاری ته‌كنیكی و ده‌سه‌ڵاتی یاسایی له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانی كورده‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن".
ئەو لێدوانە لە کاتێکدا هەفتەی رابردوو دوو کۆبوونەوە لەبەغدا و هەولێر لەسەر ئەو پرسەو چەند پرسی هەپسێردراوی تر گرێ دراو هەردوولا جەختیان لەسەر بەرەوپێشووە چوونی کۆبوونەوەکان کرد.