کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی دواخرا

هەرچەندە بڕیار بوو سەرکردایەتی یەکێتی بەیانی شەممە ٢٠ کانوونی دووەم کۆبێتەوە، بەلآم کۆبوونەوەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپپی راگەیاند" هەموو ئامادە سازیەک کرابوو تا سبەی شەممە سەرکردایەتی یەکێتی لە سلێمانی کۆببێتەوە، بەلآم لەسەر داوای هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد کۆبوونەوەکە دواخراوە".

ئەو سەرچاوەیە وتیشی" تا ئێستا هیچ وادەیەکی نوێ دانەنراوە بۆ سازدانی کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی".

سەبارەت بە هۆکاری داواکردنی هێرۆ ئیبراهیم کە کۆبوونەوەکە دوابخات، سەرچاوەکەی سپی هۆکارەکەی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی کە ئەو زۆرینەیەی دەنگیان لەسەر هەڵوەشانەوەی مەکتەبی سیاس دا لە کۆبوونەوەی پێشووی سەرکردایەتیدا، ئێستا نەک کەمبوونەتەوە، بەڵکو زیادیان کردووەو بوونەتە ٣٠ ئەندام لە کۆی ٥٢ ئەندامی سەرکردایەتی، بەمەش هیچ هیوایەک بۆ مانەوەی ئەم مەکتەب سیاسیەی ئێستا نامێنێتەوە.

رۆژی ٢٠١٧/١١/٤ سەرکردایەتی یەکێتی بە زۆرینەی دەنگ متممانەیان لە مەکتەبی سیاسی سەندەوە، لەو کاتەوە سەرکردایەتی یەکێتی نەیتوانیووە کۆببێتەوەو ئەو حیزبە ئێستا بێ سکرتێر و بێ مەکتەبی سیاسی بەڕێوەدەچێت.







PM:09:01:19/01/2018