هێزە ئیسلامییەکانی سەر بە تورکیا هێرشی پیادەیان بۆ سەر عفرین دەستپێکرد

کەمێک پێش ئێستا هێرشی پیادەی هێزە ئیسلامییەکانی سەر بە تورکیا و بەپاڵپشتی هێزەکانی ئەو ولآتە بۆ سەر شاری عفرین دەستی پێکرد.

ئاژانسەکانی هەواڵ بلآویانکردەوە ئەو هێزە ئیسلامیانەی کە سەر بە تورکیان و بە سووپای ئازاد ناسراون بە پاڵپشتی هەموو جۆرە چەکێکی تورکی دەستیان بەهێرشکردن کرد بۆ سەر شاری عفرین.

شەوی رابردوو بینالی یڵدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا رایگەیاند " سبەی هێرشی پیادە بۆ سەر عفرین دەستپێدەکات".

ئەو هێرشانەی تورکیا بە تیشکی سەوزی روسیا دەستیپێکرد.

هەرچەندە ئەمریکیەکان دژی ئەو هێرشەن، بەلآم فەرماندەیەکی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە تورکیا ئاگاداریان کردوونەتەوە لە پلانی شەڕەکە.

یەکینەکانی پاراستنی گەلیش جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە بەهەموو شێوەیەک داکۆکی لە شارەکە دەکەن و ئامادەی تەواویان بۆ ئەو شەڕە کردووە.



AM:11:39:21/01/2018