بەڤیدیۆ .. دیمەنێکی شەڕی عفرین لە شارۆچکەی بلبلە
هێزەکانی تورکیا و هاوپەیمانە ئیسلامییەکانی چەند رۆژێکە هێرشدەکەنە سەر شارۆچکەی بلبلە سەر بەشاری عفرین.
ئاژانسی هاوار کە ئاژانسێکی رۆژئاوای کوردستانە دیمەنی شەڕ و بۆردومانی هێزەکانی تورکیای بۆ شوێنە مەدەنییەکانی گوندی قرنە سەر بەشارۆچکەی بلبلە لە کانتۆنی عفرینی گرتووە.
ژمارەیەک هاولآتی دەبینرێن کە چەکیان هەڵگرتووەو داکۆکی لە گوندەکەیان دەکەن، هەروەها ئاسواری بۆردومان و تۆپبارانی سووپای تورکیا بەو شارۆچکەیەوە دەبینرێت.
PM:06:51:23/01/2018