فواد مەعسوم سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی دەکات

کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی لە سلێمانی بەردەوامەو د. فواد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق سەرۆکایەتی کۆبوونەوە دەکات.

بەپێی زانیاریەکانی سپی کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی کە کاتژمێر ١١ لە سلێمانی دەستیپێکردووە، تەنها یەک کاتژمێر و نیو کۆسرەت رەسوڵ سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکەی کردووەو لە رووی تەندروستییەوە نەیتوانیووە بەردەوام بێت و کۆبوونەوەی جێهشتووە، هەرچەندە سەرەتا وا باس کرا کە کۆبوونەوەک شکستی خواردووە، بەلآم کۆبوونەوەکە بەردەوامەو ئێستا لەلایەن د. فواد مەعسومەوە سەرۆکایەتی دەکرێت.

بەپێی زانیاریەکانی سپی هەریەک لە مەلا بەختیار بەرپرسی پێشووی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و د.نەجمەدین کەریم ئەندامی مەکتەبی سیاسی پێشووی یەکێتی بەشداری کۆبوونەوەکەیان نەکردووە.
 



PM:02:28:24/01/2018