هەرێم ڕازی بوو كۆی نەوتەكەی ڕادەست بكات

سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاشكرایدەكات حكومەتی هەرێم رازی بووە بە رادەستكردنی تەواوی نەوتەكەی بە بەغدا و ئەوەش هەنگاوێکی چارەسەری کێشەکانی هەرێم و بەغدایە.


ئەمڕۆ 25ی 1ی 2018، حەیدەر عەبادی لە پەراوێزی كۆڕبەندی داڤۆس و لەمیانەی دیدارێكدا رایگەیاند "حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕازی بووە كۆی نەوتەكەی رادەستی حكومەتی فیدراڵی لە بەغدا بكات".

دوێنێش لەڕاگەیەندراوێكدا حكومەتی هەرێم دوای كۆبونەوەی وەفدی باڵای هەرێم و بەغدا بڵاویكردەوە، هەردولا بڕیاریانداوە هەردوو وەزارەتی نەوتی عیراق و سامانە سروشتییەكانی هەرێم، كۆبوونەوەیەكی تایبەت لەسەر چۆنێتی ھەناردەكردنی ئەو نەوتە ئەنجام بدەن كە ماوەیەكە ھەناردەكردنی ڕاگیراوە، بۆ ئەوەی لەمبارەوە بگەنە ڕێككەوتنێك.

پێشتریش ئەو ڕاگەیەندرا حکومەتی هەرێم ڕازی بووە بە ڕادەستکردنی خاڵە سنوری فڕۆکەخانەکان و بەو پێیەش بەغدا پابەند دەبێت بە نارنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم



PM:05:12:25/01/2018