خشتەی پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەهلیەکان ڕاگەیەندرا

لیژنەی مۆلیدە ئەھلییەکان لەپارێزگای دھۆک، رایدەگەیەنێت، نرخی یەک ئەمپێری کارەبای مۆلیدەکان، بۆمانگی یەک، لەنێوان پێنج بۆ ١٥ھەزار دینار دەبێت و خشتەی پێدانی کارەباشی بۆ مانگی داهاتوو ڕاگەیاند.


قایمقامیەتی ناوەندی دھۆک، بڵاویکردەوە، بۆ مانگی یەک، لە ھەرسێ قەزای دھۆک، سێمێڵ و زاخۆ، نرخی کارەبای مۆلیدەکان، بۆ ھەر ئەمپێرێک ١٣ھەزار، دیناردەبێت و لەقەزاکانی ئاکرێ، شێخان، بەردەرەش، نرخەکەی بەپێی کاتی کارکردنی مۆلیدەکان، دیاریدەکرێت کە لە ١٥ھەزار، زیاتر نییە.

دەربارەی کاتی کارکردنی مۆلیدەکان، بۆمانگی دوو لیژنەی مۆلیدەکان ئەھلییەکان لەپارێزگای دھۆک، دەڵێت، لە ھەرسێ قەزاکانی دھۆک، زاخو، سێمێڵ، رۆژانە لەکاتژمێر ٧ی بەیانی تا ١١ی پێشنیوەڕۆو دواتر کاتژمێر ٢ی پاش نیوەرۆ تا ٢ی شەو، کارەبا دەدرێت بە ھاوڵاتیان.

ھەروەھا، لەقەزای ئاکرێ، بەردەرەش، شێخان-یش، بەپێی ویست و پێداویستی ھاوڵاتیانی ئەو شوێنانە مۆلیدەکان، کاردەکەن



PM:10:05:28/01/2018