دەست بە دابەشكردنی نەوت دەكرێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە دەستبكرێت بە دابەشكردنی ئەو نەوتەی لەلایەن وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراقەوە بودجەی بۆ دابینكراوە.

قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان رایگەیاند بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە و ڕۆژانی دوایی پرۆسەی دابەشكردنی نەوت لە قەزای دەربەندیخان دەستپێبكات كە لە ڕێگەی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراقەوە بودجەی پێویستی بۆ دابینكراوە.

ئەوەشیخستەڕووە كە نەوتەكە لە ڕێگەی بریكارەكانی دابەشكردنی خۆراكەوە دابەشدەكرێت و هەر هاووڵاتییەك پێویستە ئەم دۆكۆمێنتانەی پێبێت بۆ وەرگرتنی ٢٠٠ لیتر نەوت (ناسنامەی باری كەسێتی ئەسڵی، كۆپیەكی ناسنامەی باری كەسێتی، كارتی زیرەكی نەوت).

هاوكات ئەوەش ڕاگەیەندراوە شوێنی وەستانی تانكەرەكان لە گەڕەكەكانی خۆیاندا دەبێت.



AM:09:33:30/01/2018