ژمارەیەک پەرلەمانتار ئاشکرایدەکەن لە چەند شوێنێک باج و سەرانە لە خەڵک وەردەگیرێت و لەوبارەیەوە یاداشتێک ئاڕاستەی
سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکرێت
بەگوێرەی نوسراوێک کە وێنەیەکی دەست "سپی میدیا" کەوتووە ژمارەیەک پەرلەمانتار لەلیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان لەسەر وەرگرتنی باج و سەرانە لەچەند شوێنێکی ھەرێمی کوردستان یاداشتێک ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەن و داوا دەکەن نووسراو بۆ ئەنجومەنی وەزیران بکرێت بۆ رێگرتن لەم کارە نایاساییە.
ئەو پەرلەمانتارانە ئەو شوێنانەیان ئاشکراکردووە و دەڵێن لە بەدواداچونی مەیدانیدا ئەو شوێنانەیان بەسەرکردووەتەوە.