بەرپرسێکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌یامێكی به‌په‌له‌ی له‌باره‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه بڵاوده‌كاته‌وهو، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە ئەو پارەیە نافەوتێت.
د.ئاراس خۆشناو سه‌رۆكی سه‌نته‌ری زانیاریی و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له‌لێدوانێكدا به‌ماڵپەڕی تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگه‌یاند، "ئه‌و پاشه‌كه‌وته‌ی له‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كراوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نافه‌وتێت".
سه‌رۆكی سه‌نته‌ری زانیاریی و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم وتیشی:"ئه‌وكه‌سانه‌ی به‌فیعلی موچه‌خۆری حكومه‌تی هه‌رێمن مافیان نافه‌وتێت، ئه‌وان جیاوازن له‌و بندیوارانه‌ی كه له‌سیستمی بایۆمه‌تری موچه‌دا یه‌كلاكراونه‌ته‌وه كه نایاسایین".
به‌رپرسه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌وه‌شی وت:"دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه مافی فه‌رمانبه‌رانه‌و به‌تێپه‌ڕبونی كاتیش یاخود گۆڕینی حكومه‌ت، ته‌نانه‌ت ڕێككه‌وتنیش له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا ناتوانێت ببێته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بفه‌وتێت، به‌دڵنیاییه‌وه بۆیان ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه".