بارانێکی بەخوڕ بەڕێوەیە

كەشناسیی رایدەگەیەنێت، شەپۆلێكی بارانی بەخوڕ بەڕێوەیە لە ناوچەی گەرمیان، ئەگەر شەپۆلەكە گۆڕانكاریی بەسەردا نەیەت.

پەیجی كەشوهەوای گەرمیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، ئاماژەی بەوەكردوە كەبەپێی چاودێریەكانیان بۆ دەزگا كەشناسیەكان، شەپۆلێكی نزمی باران بارینی بەخوڕ بۆ ناوچەی گەرمیان بەڕێوەیە، كە ئەگەر گۆڕانكاریی رونەدات، شەپۆلەكە لەماوەی رۆژانی 11 بۆ 15ی ئەم مانگە بڕێكی باش باران بارینی لێدەكەوێتەوە.

ئەمساڵ لە كوردستان بەگشتی و گەرمیان بەتایبەتی، رێژەی کەم باران باریوە و ئەگەری وشکەساڵی لە ئارادەیە.




PM:06:57:03/02/2018