وردبینی لە لیستی مووچەی وەزارەتێکی دیکەش دەستپێدەکات

وردبینی لە لیستی مووچەخۆرانی وەزارەتی کشتوکاڵ  دەستپێدەکات و لیژنەیەکی سێ کەسی سەردانی دیوانی وەزارەت دەکەن.

خالس ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کودستان بە "رووداو"ی راگەیاندووە "رۆژی یەکشمەممە 4-2-2018 سێ ئەندامی لیژنەکەی بەغدا بۆ وردبینیکردن لە لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان سەردانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەکەن".

لەبارەی هۆکاری سەردانەکەیان خالس ئەحمەد وتی "لیژنەکە بەمەبەستی وردبینی سەردانی وەزارەت دەکات، لای خۆشمان ئامادەکاری تەواومان کردووە و سەرجەم فەرمانگەکانمان بۆ ئەو مەبەستە ئاگادارکردوونەتەوە".

لەدوای دەستپێکردنی وردبینی لە لیستی مووچەخۆرانی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی وربینی لە لیستی مووچەخۆرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیش دەستیپێکردووە و بڕیارە وەزارەتەکانی دیکەشی بەدوادا بێت.



PM:11:22:03/02/2018