بەوێنە ..هونەرمەندێکی ناسراوی کورد تووشی رووداوی هاتوچۆ دەبێت

درەنگانێکی شەوی رابردوو ٣ی شوبات عادل هەورامی گۆرانی بێژی ناسراوی کورد لە سلێمانی تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو، خۆشبەختانە تەندروستی باشە.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک عادل هەورامی لە پۆستێکدا کە ئەم بەیانییە ٤ ی شوبات بڵاویکردۆتەوە نووسیوویەیتی "سلاو ریزو خوشەویستیم بۆ ئەو کەسانەی هاوخەمی خۆیان دەربریوە و لە هەوال و تەندروستی منیان پرسیوە لیرەوە من پیتان ئەلیم سوپاس بۆ خوا تەندروستیم باشە هیوای سەلامەتی بۆ هەموو بریندارەکان ئەخوازم".

عادل هەورامی لە درێژەی نووسینەکەیدا دەڵێت " زۆریک لە پەیجە کان هەواڵی درۆ بلاو کراوەتە و بە راستی من لێرە وە گلە ی زۆرم لیتان هە یە زۆربەتان تفەنگ بە تاریکیە وە ئەنین، قسە ی نە شیاو زۆر ئه کرێ بە ناوی منە وەو، کۆمینتی نە شیاو ئە نوسن بە بی ئەوەی هیچ زانیاریەکتان لا بیت، دوبارە پیتان ئەیڵێمەوە هەموو ئەو هه والو قسانەی لە بارە ی منە وە کراوە هیچی راست نییە".
 
درەنگانێکی شەوی ڕابردوو لە نزیک پردی کۆبانێ ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا و تێیدا هونەرمەند عادل هەورامی توشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو، خۆشبەختانە تەندروستی باشە.

عادل هەورامی لە ساڵی ١٩٩٣ەوە دەستی بەکاری هونەری کردووە و لە ساڵی ٢٠٠٠دا یەکەم ئەلبومی بە ناوی گەردوون بڵاوکردووەتەوە و سەرقاڵی کاری بارزگانییە.



AM:09:31:04/02/2018