سێ شەممە لە سلێمانی خۆپیشاندانە
مامۆستایانی ناڕازی جەخت لەوە دەکەنەوە بایکۆتکردن بەردەوام دەبێت و سێ شەممە خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.
عادل حەسەن ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بە سپی راگەیاند" مامۆستایان بوونەتە قوربانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی بەغدا".
هەروەها وتیشی " وەک حکومەتی هەرێم چەند ساڵە راست نییە لەگەڵ مامۆستایاندا و هەر رۆژە وادەو بەڵێنێک دەدات، هاوکات حکومەتی عێراقیش نا ڕاست دەرچوو کە مووچەی مامۆستایان نادات".
ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی ئاشکرای کرد کە سێ شەممە خۆپیشاندان دەکەن دژی حکومەتی هەرێم و حکومەتی بەغدا.
لە ناوەراستی مانگی رابردووەوە دوای تەواوبوونی تاقیکردنەوەکانی نیوەی ساڵ لە زۆربەی قوتباخانەکانی دەڤەری سەوزو شین بایکۆتکردن دەستی پێکردۆتەوەو قوتابیان دەوام ناکەن.
AM:09:49:04/02/2018