رونكردنەوەیەك لەپۆلیسی گەرمیانەوە

پۆلیسی گەرمیان رونكردنەوەیەك لەسەر ئۆپراسیۆنی سوپای عیراق لەسنووری پەڵكانە بڵاودەكاتەوە و رایدەگەیەنێت "ئێستا پۆلیسی گەرمیان لەبازگەكانی خۆیان جێگیرن".


لەرونكردنەوەیەدا كەوێنەیەكی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت "دوای ئەوەی ئەمڕۆ چوارشەمە ئۆپراسیۆنی سوپای عیراق بۆ سەر ئەو هێزەی ماوەیەكە لەسنووری پەڵكانە لەنێوان دوزخورماتوو - زنانە جێگیربون و بەئاڵاسپیەكە ناسراوبوون دەستی پێكرد ئەو هێزەی عیراق داوای یارمەتی لەپۆلیسی گەرمیان كرد كەڕێگەیان بدەن لەپشتەوە هێڕش بكەنە سەر ئەوچەكدارانە".

پۆلیسی گەرمیان، دەشڵێت: ئەو هەواڵانە ڕەد دەكەینەوە كە ئەو بازگانە بەدەستی پۆلیسی گەرمیانەوە بوون كەوتبێتە ژێردەستی هێزی عیراق، ئەو بازگانە وەكوو پێشتر بەدەستی پۆلیسی گەرمیانەوە دەبێت و لەئێستادا تەنها ڕێگا بەسوپای عیراق دراوە تالەم سنوورەوە هێڕش بۆسەرچەكدارەكان بەرن و لەئێستادا ئەو هێزە گەڕاونەتەوە شوێنەكانی خۆیان و تەنها پۆلیسی گەرمیان لەبازگەكانی خۆیان جێگیرن.



PM:07:27:07/02/2018