ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دێمۆكرات - هه‌سه‌ده به‌یاننامایه‌كی بڵاوكرده‌وه و ئه‌نجامی شه‌ڕی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی نێوان شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده و سوپای توركیا و چه‌کدارە ئیسلامیەکانی هاوپەیمانی تورکیای بلآوکردەوە. هه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند؛ ٥ چه‌کداری ئیسلامی كوژراون و ده‌یان ته‌رمی تریشیان دۆزراونه‌ته‌وه كه له ڕۆژانی ڕابردوو كوژراون.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه:
مه‌یدانكێ
سوپای توركیای داگیركه‌ر، شه‌وی ڕابردوو كاتژمێر ٣ گوندی مه‌یدانكێی سه‌ر به ناوچه‌ی شیێ-ی تۆپباران كرد، فێرگه و ماڵی هاوڵاتیانی سیڤیلی كرده ئامانج.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی، وێستگه‌یه‌كی ئاوی كانتۆنی عه‌فرینیان كرده ئامانج. له ئه‌نجامدا زیانێكی زۆر به وێستگه‌كه گه‌یشت و ئێستا تیمه پسپۆره‌كان هه‌وڵی چاككردنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن.
جندرێس
هێزه‌كانمان شه‌وی ڕابردوو كاتژمێر ٣:٣٠ چاودێریی جموجۆڵی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازییان كرد له گوندی حه‌مامێ و ئۆتۆمبێله‌كه‌یان تێك‌شكاند.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ناوچه‌كه تۆپباران كرا و شه‌هیدگه‌ی «شه‌هید سه‌یدۆ» كرایه ئامانج.
له كاتژمێره‌كانی دوای نیوه‌ڕۆشدا، هێزه‌كانمان جارێكی دیكه چاودێریی جموجۆڵی سوپای داگیركه‌ریان به‌ره‌و گوندی حه‌مامێ كرد، شه‌ڕڤانان ئامانجه‌كانیان به‌دی هێنا.
ڕاجۆ
له دوێنێوه هه‌تا ئه‌مڕۆ گونده‌كانی ناوچه‌ی ڕاجۆ له لایه‌ن سوپای توركیای داگیركه‌ر تۆپباران ده‌كرێن، به‌هۆیه‌وه زیانێكی زۆر به ماڵی هاوڵاتیانی سیڤیل گه‌یشت.
له به‌ره‌ی گوندی بابلیكا سوپای داگیركه‌ر دوو جار هه‌وڵیدا پێشڕه‌وی بكات، به‌ڵام ڕووبه‌ڕووی وه‌ڵامی شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده بووه‌وه و سوپای داگیركه‌ر گورزی قورسی پێكه‌وت.
شێراوا
ئه‌مڕۆ كاتژمێر ١٠ی به‌یانی، گونده‌كانی ناوچه‌كه تۆپباران كران و زیان به ماڵی هاوڵاتیانی سیڤیل گه‌یشت.
بلبلێ
له دوێنێ شه‌وه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی سوپای توركیا و چه‌ته‌كانی گورزی گه‌وره‌یان لێ درا، سوپای داگیركه‌ر هێرش ده‌كاته سه‌ر گوندی شێخۆرزێ و هه‌وڵ ده‌دات جارێكی دیكه گونده‌كه داگیر بكات. له ئه‌نجامی وه‌ڵامی شه‌ڕڤاناندا له ناوچه‌كه شه‌ڕ ڕوویدا، ده‌یان سه‌رباز و چه‌ته‌ی داگیركه‌ر كوژران و برینداربوون. تۆپباران له‌سه‌ر گونده‌كه به‌رده‌وامه و هه‌موو جۆره چه‌كێك به‌كارده‌هێنرێت.
سوپای توركیا دوێنێ له تۆپبارانكردنی ناوچه‌كه‌دا، جۆره چه‌كێكیان به‌كارهێنا (جۆره‌كه‌ی نه‌زانراوه)، به‌هۆیه‌وه شه‌ڕڤانان هه‌ناسه‌ته‌نگ بوون. ده‌گوترێ كاریگه‌ری له ٢٠ چه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی توركیاش كردووه.
له‌گه‌ڵ شه‌ڕی گوندی شێخۆرزێ، هێزه‌كانمان چالاكییه‌كیان له دژی خاڵێكی سوپای داگیركه‌ر له گردی گوندی تۆبالا ئه‌نجامدا. له ئه‌نجامی چالاكییه‌كه‌دا گرده‌كه ڕزگار كرا و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی دوژمن كوژران و برینداربوون.
هێزه‌كانمان به‌یانی ئه‌مڕۆش، گوندی باخجێ-ی سه‌ر سنووریان ڕزگار كرد.
له گردی كورێ-ش له‌نێوان هێزه‌كانمان و سوپای داگیركه‌ر شه‌ڕ ڕوویدا، ڕوون بوویه‌وه كه ٥ سه‌رباز و چه‌ته‌ی توركیا كوژراون و زیاتر له ٢٠ ته‌رمیش له ناوچه‌كه دۆزراونه‌ته‌وه.
كۆبانێ
سه‌ربازانی توركیا زیاتر له كاتژمێرێك گوندی زۆرمخارێ-ی سه‌ر چه‌می فوراتیان تۆپباران كرد.