ڕوسیا بڕیارێک لەبارەی پەیەدەوە ڕادەگەیەنێت

باڵیۆزى روسیا لە سوریا دورخستنەوەى پەیەدە لەدانوستانەکانى پەیوەست بە رەوشى سوریا رەتدەکاتەوە.


ئەلیکسەندەر کینشاک باڵیۆزى روسیا لە سوریا، بە ئاژانسى "سپوتنیک" ى روسی راگەیاندووە، پێیان وایە دورخستنەوەى پارتى یەکێتى دیموکراتى "پەیەدە"، لەهەر دانوستانێک کارێکى بنیاتنەرانە نییە و دەڵێت "لەپەیوەندییەکانیان بەردەوام دەبن لەگەڵ پەیەدە، لەڕێگەى بنکەى سەربازى روسیا لە حەمیمیم".

سێرگى لاڤرۆف وەزیرى دەرەوەى روسیا پێشتر جەختیکردبووەوە، کە کۆنگرەى دیالۆگى نیشتمانى سوریا رەزامەندى نیشانداوە لەسەر پێکهێنانى لیژنەیەکى دەستورى.

بەشداربووانى کۆنگرەکە کە مانگى رابردوو لە سۆچى بەڕێوەچوو جەختیان لەوەکردەوە کە پێویستە سوریا وڵاتێکى دیموکراسی بێت سەربەخۆیی خاک و گەلەکەى پارێزراوبێت.



PM:04:02:08/02/2018