لەشاری کەرکوک بەهۆی پاککردنەوەی سەرچاوە و خەزانەکانی ئاو ماوەی 10ڕۆژ هاوڵاتیانی ئەو شارە بێ ئاو دەبن.
بەگوێرەی نوسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوە ئاویەکانی کەرکوک بەهۆی پاکردنەوەی وێستگەی دوبز قوتان و بەشەکانیتر بۆ ماوەی 10ڕۆژ شاری کەرکوک بێ ئاو دەبێت.
لە نوسراوەکەدا هاتووە گرتنەوەی ئاو لە هاوڵاتیانی کەرکوک لە ڕۆژی یەکشەممە 11ی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات و ماوەی 10 ڕۆژ شارەکە بێئاو دەبێت.