عكومه‌تی عێراق ئاماده نیه شایسته داراییه‌كانی ئه‌و كۆمپانیا نه‌وتیانه بدات، كه‌حكومه‌تی هه‌رێم گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا واژۆ كردوون.
سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرایكرد" حكومه‌تی عێراق به‌رپرس نیه له‌و گرێبه‌ستانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كه به‌بێ ئاگاداری به‌غدا ئه‌نجامی داون، وتیشی حكومه‌تی ناوه‌ند كاتێك شایسته داراییه‌كانی هه‌ر كۆمپانیایه‌ك ده‌دات كه‌خۆی ڕێكه‌وتنی له‌گه‌ڵدا بكات.
حه‌دیسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد یه‌كێك له‌بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی ڕیككه‌وتنی نێوان حه‌یده‌ر عه‌بادی و نێچیرڤان بارزانی له‌هه‌ردوو كۆبوونه‌وه‌ی داڤۆس و به‌غدا، ڕاده‌ستكردنی نه‌وتی هه‌رێمه به‌حكومه‌تی ناوه‌ند به‌پێی ده‌ستوری عێراق.
باسی له‌وه‌شكرد له‌ئێستادا حكومه‌تی عێراق چاوه‌ڕێی جێبه‌جێكردنی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان عه‌بای و نێچیرڤان بارزانیه له‌ڕێگه‌ی ئه‌و تیمه هونه‌ریانه‌ی له‌نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و هه‌رێمی كوردستان پێكهێنراون، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به‌پرسی ڕاده‌ستكردنی نه‌وت.
لێدوانه‌كانی سه‌عد حه‌دیسی له‌كاتێكدایه كه‌ناوبراو دوێنێ ڕایگه‌یاند" حكومه‌تی هه‌رێم ڕه‌زامه‌ندی ته‌واوی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر ڕاده‌ستكردنی دۆسیه‌ی نه‌وت به‌حكومه‌تی عێراق".
تا ئەم ساتە ئەم زانیاریانە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە رەتدەکرێتەوەو ئامادەیی تیا نییە کۆی نەوتی هەرێم رادەستی بەغدا بکات.