پەیوەندی نێوان تەلەفونی ماڵان‌و ئاسیا لە سلێمانی دەستی بە کارکردەوە

ئەمشەو ٢ ی شوبات پەیوەندی تەلەفونی نۆرماڵ ( ماڵان ) و تۆڕەکانی ئاسیا سێل کرانەوە.
 
دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عیراق ئەمڕۆ ١١ ی شوبات بڕیاریدا بە كردنەوەی پەیوەندی لەنێوان هێڵی نۆڕماڵی سلێمانی و مۆبایلی ئاسیاسێڵ.
 سەلیم رەسوڵ وتەبێژی دەستەكە، لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا " فەرمانمان بە سەرجەم كۆمپانیاكانی پەیوەندی لە عیراق كردووە كارەكانیان لەگەڵ هێڵی نورماڵی كوردتێڵ دەستپێبكەنەوەو ئەو بڕیارەی كە لە رابردودا بە فەرمانی دەستەكەیان درابوو، هەڵوەشێندرێتەوە".

ئەو بەرپرسە دەشڵێت " لە ئێستادا هێڵی نۆرماڵی كوردتیڵ هیچ كێشەیەكی یاسایی نەماوەو بەفەرمی داوای مۆڵەتی كاركردنیان كردووە، بۆیە بەم زووانە مۆڵەتی كاریان پێدەدرێت و بەتەواوی كێشەی یاساییان نامێنێت."

دەستەكەیان وەك نیازپاكییەك پێش ئەوەی كۆمپانیای كوردتێڵ مۆڵەتی پێبدرێت، فەرمانی بەكۆمپانیاكانی ئاسیاسێڵ و كۆڕك و زەین كردووە بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندیكردنیان لەگەڵ كۆمپانیای ناوبراو.

وابڕیاریشە سبەی پەیوەندی نێوان کۆرەک و تەلەفونی نۆرمەڵ بکرێتەوە.
هەفتەیەکە دەستەی پەیوەندیەکان و راگەیاندنی عێراق کە بەرپرسی رێکخستنی پەیوەندیەکان و میدیاکانە بە بەهانەی نەبوونی مۆڵەت پەیوەندی نێوان تەلەفونەکانی ماڵ و کۆرەک و ئاسیاو زەین راگیران.



PM:10:06:11/02/2018