ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 12ی شوباتی 2018 پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر چەند پڕۆژە یاسایەك دەكات.

بەپێی كارنامەی دانیشتنەكە، ئەمڕۆ پەرلەمان گفتوگۆ دەكات لەسەر پڕۆژە یاسای موڵكی دەوڵەت و پڕۆژە یاسای بەركاركردنی یاسای هەمواری ٢٠هەمی یاسای میلاكات، هاوكات پڕۆژە یاسای بەكاركردنی یاسای نەهێشتنی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە و پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان تاوتوێ دەكات.

ڕۆژی ٦ی ئەم مانگە، پەرلەمانی كوردستان كۆبووەوە و ١٩ مادەی تری لە پڕۆژەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان پەسند كرد و خوێندنەوەی یەكەمیش بۆ دوو پڕۆژە یاسا كرا.



AM:09:31:12/02/2018