ئاوی سەرچنار یەكێكە لەو سەرچاوانەی كە ئاوی بەشێك لە گەڕەكەكانی شاری سلێمانی دابین دەكات و لەئێستادا تەقیوە.
لەوەرزی زستاناندا سەرچاوەی ئاوی سەرچنار لەكاتی بارانی زۆر شەپۆلی سەرمادا ئەو سەرچاوەیە دەتەقێت و ئاوی سەرچاوەكە زیاد دەبێت و ھاوڵاتیان پێی دڵخۆش دەبن.
ئەمساڵ لەسەرەتاوە ھاوڵاتیان ترسیان لەكەمی بارانبارین ھەبوو بەڵام لەئێستادا ئەوترسە لای ھاوڵاتیان ڕەویوەتەوە و بەشێك لەھاوڵاتیان بۆبینینی ئاستی بەرزی ئاوەكە و وێنەگرتن دەچنە نزیك ئاوی سەرچنار.