لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆدا هۆشداری دەدرێتە شۆفێران بەهۆی مەترسی روخانی پردی تانجەرۆ و هاتوچۆی سەر پردەكەش دادەخرێت.
بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بۆ شۆفێران، رایدەگەیەنێت مەترسی ڕووخان لەسەر پردی تانجەرۆ دروستبووە، بەهۆی كاریگەریی باران بارینو كەوتنەوەی لافاوەوە.
بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەكات كە " هاتوچۆ بڕیاریدا ئەمبەرو ئەوبەری پردەكە بەربەست بكاتو هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لەسەر پردەكە ڕابگرێت، تاوەكو كاتی چارەسەركردنی ئەو حاڵەتە."