سوپای سوریا لە چەند كاتژمێری داهاتوودا دەچێتە عەفرین

حكومەتی سوریا رایدەگەیەنێت، كە سوپا و گرووپە هاوپەیمانەكانی رژێمەكەی دەچنەوە ناو شاری عەفرین لە رۆژائاوای كوردستان ئەوەش لەسەر داوای یەپەگەیە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی "سانا"ی سەر بە رژێمی سووریا، هێزەكانیان لە چەند كاتژمێری داهاتوودا دەچنەوە ناو عەفرین.

هاوكات كەناڵی تەلەفزیۆنی فەرمیی سووریا رایگەیاندووە، كە هێزەكانیان لەسەر داوای بەرپرسانی عەفرین دەچنەوە ناو عەفرین و ڕایگەیاندووە "هێزەكانیان لە عەفرین هاوكاریی یەكینەكانی پاراستنی گەل "یەپەگە" دەكەن لە دژی هێرشی سوپای توركیا بۆ سەر شارەكە".

لە رۆژی 20ی كانوونی دووەمی 2018ـەوە، سوپای توركیا و چەكدارانی گرێدراوی بە بەكارھێنانی ھێزی ئاسمانی، زەمینی و تۆپخانە،  لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی "چلە زەیتوون"، ھێرشیان كردە سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای كوردستان و تا ئێستا پێشڕەویەكی ئەوتۆیان نەكردووە.

 



PM:01:05:19/02/2018