په‌رله‌مانتارێكی كوردستان ئاشكرای كرد، بڕینی مووچه‌ی شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش، لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌ڵێنی داوه كه بۆ ئه‌و مانگه پاشه‌كه‌وته‌كه، هه‌ڵگرن.
كه‌ژاڵ هادی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ڕاگه‌یاند "دوای ئه‌وه‌ی سكاڵا و داوكاری كه‌سوكاری شه‌هیدانی شه‌ڕی داعشمان پێگه‌یشت، كه مووچه‌كانیان به سیستمی پاشه‌كه‌وت پێدراوه، به‌وه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بژێوی ژیانیان دروست بووه".
ئەو پەرلەمانتارە بە ماڵپەڕی باسی راگەیاندووە "له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتار حه‌یات مه‌جید به‌دواچوونمان كرد و دواتر له‌گه‌ڵ وه‌زیری پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت گفتوگۆمان كرد و كێشه‌كه‌مان پێگه‌یاند".
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه وه‌ڵامێكی دڵخۆشكه‌رمین وه‌رگرتووه‌ته‌وه و وه‌زیری پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت پێیڕِاگه‌یاندوون، كه په‌یوه‌ندی به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كردووه و فه‌رمانی ده‌ركردوه كه له مانگی داهاتووه‌وه، پاشه‌كه‌وت له‌سه‌ر مووچه‌ی 1700 پێشمه‌رگه‌ی شه‌هیدی شه‌ڕی داعش، لابدرێت، كه له مووچه‌ی مانگی پێشووتر له 25 % ی مووچه‌كانیان پاشه‌كه‌وت كرابوو.