هێزە میللیەکانی سوریا لە رێگای " ماحبەری زیارەت " چوونە عفرین و لەوێوە چوونە سەر سنور، هەر لەگەڵ گیشتنیان کرانە ئامانجی هێزەکانی تورکیا و بۆردومان کران.
فرات نیوز میدیای نزیک یەپەگە بڵاویکردەوە "پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دێمۆكرات - قه‌سه‌ده، «یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل»ی سه‌ر به حكوومه‌تی سووریا به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سنووری عه‌فرین له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر چوونه خاڵه سنوورییه‌كانی عه‌فرین".
ئەو ئاژانسە دەڵێت "یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل-ی سه‌ر به سوپای سووریا له گوندی ماحبه‌ری زیاره‌ت-ی عه‌فرینه‌وه، چوونه سنووری عه‌فرین و له لایه‌ن وته‌بێژی یه‌په‌گه له عه‌فرین «برووسك حه‌سه‌كه» پێشوازییان لێ كرا".
میدیا جیهانییەکان باس لەوە دەکەن لەگەڵ گەیشتنی هێزەکانی سووریا لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە کرانە ئامانج.