چلەی ماتەمینی بۆ هونەرمەند پشتیوان بەدەوی سازدەکرێت

بڕیارە ٢٥ ی شوبات مەراسیمی چلە بۆ هونەرمەندی ناسراو پشتیوان بەدوی سازدەکرێت.

هەواڵ عوسمان، هاوسەری هونەرمەند پشتیوان بەدەوی، لە هەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) نووسیوویەیەتی " ڕێوڕەسمەكە لەژێر ناونیشانی (هەڵوەرینی چرۆی تەمەنی بەهرەیەك) بەڕێوە دەچێت، ئامادە بوونتان گوزارشتی هاوخەمییە، بۆ بنەماڵە و هاوڕێیانی سەرجەم هونەرمەندان".

ڕۆژی 2018/1/16، پشتیوان نووری بەدەوی، ناسراو بە (ڕزگاری گەردەلوول)، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە، لە تەمەنی 41 ساڵیدا لە سلێمانی كۆچی دوایی كرد. پشتیوان بەدەوی لە خێزانێکی ناسراوی سلێمانین و هاوسەرەکەشی هەواڵ یەکێکە لە هونەرمەندە ناسراوەکانی کوردستان.



PM:03:40:21/02/2018