ئێران کار ئاسانی بۆ ڤیزای هاوڵاتیانی هەرێم دەکات

كونسوڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر لە راگەیەندراوێكدا چەند ئاسانكارییەكی بۆ پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان ئاشکرا دەکات.

بەپێی ئەو راگەیەندراوە كە وێنەیەكی بۆ سپی نێردراوە، تیایدا هاتووە" گەشتیاران دەتوانێت لەماوەی 30 خولەكدا ڤیزای خێرا وەربگرن و بۆ وەرگرتنی ڤیزای خاویش كە نرخەكەی بۆ 38 دۆلار كەمكراوەتەوە".

هەروەها هاتووە ئەو هاوڵاتیانە دەتوانب " لە كاتژمێر 8:30-11:30ی پێشنیوەڕۆ سەردانی كونسوڵخانەی ئێران بكەن".

هاوكات گەشتیاران دەتوانن بۆ وەرگرتنی ڤیزا راستەوخۆ سەدانی كونسوڵخانە بكەن، یاخود لەڕێی كۆمپانیا مۆڵەت پێدراوەكانی گەشتیارییەوە داوای وەرگرتنی ڤیزا بكەن.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە كە بازرگانان دەتوانن لەدوای چاوپێكەوتن لەگەڵ كارناسانی ئابووری كونسوڵخانەكەدا، ڤیزای فرەلایەن بۆ ماوەی 3 یاخود 6 مانگ وەربگرن.



PM:11:18:21/02/2018