نامە..هێرۆ ئیبراهیم بۆ کۆسرەت رەسوڵ: با ناوت وەک هەڵوەرێنەری چەپکە گووڵەکەی مام نەچێتە مێژووەوە

هێرۆ ئیبراهیم نامەیەکی کە" فەرمانی "تیایە دەنێرێت بۆ کۆسرەت رەسوڵ و پێی دەڵێت" با کۆنگرە ببەدستین، با ناوت وەک هەڵوەرێنەری چەپکە گووڵەکەی مام و یەکێتی نەچێتە لاپەڕەکانی مێژوەوە".

هێرۆ ئیبراهیم ئەندامی دەستڕۆشتووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە نامەیەکدا کە بۆ کۆسرەت رەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی ناردووەو، کۆپیەکی دەست سپی کەوتووە تیایدا داوا دەکات ٢٥ ی شوبات کۆبوونەوەی سەرکردایەتی ئەنجام بدرێت و رۆژی بەستنی کۆنگرە دیاری بکرێت.

ئەو نامەیە کە شێوە فەرمانێکی تیدایە، هێرۆ ئیبراهیم دەڵێت" من بۆ دواجار وەک خوشکێک داوات لێدەکەم کە بەزووترین کات ئەو کۆبوونەوەیە سازبکەیت بۆ ئەوەی جەماوەری یەکێتی لەم دڵە راوکێ و چاوەروانییە نەجاتی بێت، ئەوەش بەتەنها داوا کاری من نییە".
ناوبراو دڵێت " ئەگەر کۆبوونەوە نەکرێت و وادەیەک بۆ کۆنگرە دانەنرێت رووبەرووی بەرپرسیارێتی مێژووی دەبیتەوە".



AM:09:28:24/02/2018