لە خولی ئیسپانیاو لە هەفتەی ٢٥دا یانەی بەرشەلۆنە توانی نیودەرزەن گۆڵ لە
یانەی جیرۆنا تۆمار بکات و بردنەوەیەکی گەورە بەدەست بێنێت.
بەرشەلۆنە لە یاریگای کامپ نۆ میوانداری یانەی جیرۆنای کردوو لە ئەنجامدا
توانی ٦-١ یاریەکەی لێ بباتەوە.
گۆڵەکانیش میسی دوو گۆڵ و سواریز سێ گۆڵ و گۆڵەکەی تریش کۆتینیۆ تۆماری
کرد.
بەم بردنەوەیە بەرشەلۆنە بە ٦٥ خاڵ
پێشەنگی خولەکەیە.