ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ڤگه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی دێمۆكرات - ته‌ڤده‌م، داوای خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەکات لە کوردستان و لەسەرتاسەری ئەوروپا.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ڤگه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی دێمۆكرات - ته‌ڤده‌م ده‌رباره‌ی ده‌سته‌به‌سه‌ركردنی ساڵح مووسلیم، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی دیپلۆماسیی ته‌ڤده‌م له پراگ-ی پایته‌ختی چیك به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وهو رایگەیاند" ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ساڵح مووسلیم ئه‌ندامی كۆمیته‌ی دیپلۆماسیی ته‌ڤده‌م له پراگ، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌تی توركیا به پێشێلكردنی هه‌موو بنه‌ما و قانوونه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌یه‌وێت شه‌ڕ له دژی كوردان به‌رفراوانتر بکات".
ته‌ڤده‌م سه‌رنجی خسته سه‌ر شكستی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له به‌رانبه‌ر به‌رخۆدانی عه‌فرین و ده‌ستنیشانی كرد، توركیا بۆ دژایه‌تی كردنی گه‌لان ڕێبازی نوێی دژ به ئیراده‌ی گه‌لان تاقیده‌كاته‌وه و هه‌موو بنه‌ما و قانوونه‌نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان پێشێل ده‌كات.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ڤده‌م ڕایگه‌یاند: ده‌وڵه‌تی توركیا داوای گرتنی ساڵح مووسلیم هاوسه‌رۆكی پێشووی په‌یه‌ده و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی دیپلۆماسیی ته‌ڤده‌م-ی كردووه.
ئەو رێکخراوە دەڵێن "توركیا مافی ئه‌وه‌ی نییه داوای گرتنی كه‌سێك بكات كه هاوڵاتیی توركیا نییه. به‌ڕێز ساڵح مووسلیم هاوڵاتییه‌كی سووریایه و له‌پێناو خزمه‌تكردنی پێكهاته‌كانی هه‌رێمه‌كه تێكۆشان و به‌رخۆدانێكی گه‌وره‌ی كردووه. له كاتی هێرشی سه‌ر كۆبانێدا به ڕۆڵی دیپلۆماسییانه‌ی خۆی هه‌ستا. گرتنی ساڵح مووسلیم نایاساییه و هاریكاریی دژبه‌ره‌كانی خه‌باته‌كه‌ی ئه‌و ده‌كات.»
ته‌ڤده‌م له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئیدانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ساڵح مووسلیم ده‌كات و رایگه‌یاندووه: ڕووداوی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی مووسلیم كارێكه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌خلاق و پێچه‌وانه‌ی به‌ها و بنه‌ما نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانه.
ته‌ڤده‌م هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌م ڕووداوه ئاستی ده‌ستوه‌ردانی ئه‌ندامانی هه‌واڵگریی توركیا - میت له ئه‌ورووپا پیشان ده‌دات و ده‌ریده‌خات كه توركیا ڕێز له سه‌ره‌وه‌ریی هیچ ده‌وڵه‌تێك ناگرێت. هه‌روه‌ها ئه‌م ڕووداوه ده‌ستدرێژییه‌كی ئاشكرایه له قانوونه‌كانی ده‌وڵه‌تی چیك و سه‌ره‌نجام ده‌وڵه‌تی چیك له به‌رانبه‌ر گرتنیدا به‌رپرسیاره.
«داوا له گه‌لی خۆمان له هه‌نده‌ران ده‌كه‌ین بڕژێنه مه‌یدانه‌كان و دەڵێن " ته‌ڤده‌م داواشی له گه‌له‌كه‌مان له ناوخۆی وه‌ڵات و هه‌نده‌ران كردووه ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن و بێ ناوبڕ خۆپیشاندان سازبكه‌ن بۆ ئیدانه‌كردنی ئه‌م ڕووداوه".
ته‌ڤده‌م ڕاشیگه‌یاندووه، ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ساڵح مووسلیم هاوكات له‌گه‌ڵ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له سووریا، به واتای ئه‌وه دێت توركیا ده‌یه‌وێ درێژه به هێرشه‌كانی سه‌ر گه‌له‌كه‌مان بدات و ڕه‌چاوی هیچ بنه‌ما و بڕیارێكی نێونه‌ته‌وه‌یی ناكات.
ته‌ڤده‌م داوای له ده‌وڵه‌تان، كه‌سایه‌تی، ڕێكخراوه‌مه‌ده‌نی و حقووقییه‌كان، ڕێكخراوه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد هه‌ڵوێستی خۆیان ڕوون بكه‌نه‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌م ڕووداوه. هه‌روه‌ها ته‌ڤده‌م به‌گشتی داوای له جیهان كرد ڕێ له سیاسه‌ته نائه‌خلاقی و نایاساییه‌كانی توركیا بگرن.
له كۆتایی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ته‌ڤده‌م هاتووه، به هیچ جۆرێك ئه‌م ڕووداوه قبووڵ ناكه‌ن، هه‌موو ڕێكارێكی سیاسی و دیپلۆماسی بۆ ئازادكردنی ساڵح مووسلیم ده‌گرنه‌به‌ر و ده‌رفه‌ت به ده‌وڵه‌تی توركیا ناده‌ن هێرشه‌كانی دژ به گه‌له‌كه‌مان به‌رفره‌وان بكات.