ئهندامێكی لیژنهی دارایی له ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق رایدهگهیهنێت "| بههۆی ئهوهی له ههڵبژاردنی نزیكدهبینهوه و سهندوق دراوی نێودهوڵهتی ههندێك رێوشوێنی بۆ حكومهتی عیراق دیارییكردووه كه جێبهجێكردنیان رهنگدانهوهی نهرێنی دهبێت، بهوهۆیهوه حكومهت نایهوێت پرۆژه یاساكه پهسهند بكرێت"
مهسعود حهیدهر، ئهندامی لیژنهی دارایی له ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق له پهیجی تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبوك نوسیوێتی "عێراق بەرەو ھەڵبژاردن دەروات و ھەموو لایەک ھەوڵ ئەدا زۆرترین موزایەدەی سیاسی ئەدەن، بە پێ ی رێککەوتنی عێراق و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەبێ حکومەتی عێراق ھەندێ رێوشوێن بگرێتە بەر بۆ کەمکردنەوەی خەرجێکانی و ئەنجامدانی چاکسازی کارگێڕی و دارایی کە رەنگدانەوەی سلبی دەبێ لەسەر ھەموو عێراقێکان، ئەوەش بۆ حکومەت لەکاتی ھەڵبژاردن ئەنجامێکی باشی نابێ، لە ھەمان کاتدا حکومەت وەڵامی ئەرێنی نەبووە".
ئهو ئهندامهی لیژنهی دارایی عیراق ئهوهشی نوسیووه "ساڵانە پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی وە بە پێ ی یاسای ئیدارەی مالی و دەین عام ژمارە ٩٥ ی ساڵی ٢٠٠٤ دەبێ پێش دەی ئۆکتۆبەر رەوانەی پەرلەمان بکرێ. پرۆژەی یاسای بودجەی سالی ٢٠١٨ پەنجا رۆژ دواکەوت و لە کۆتا رۆژی وەرزی تەشریعی و دوای تەواوبوونی دەوام، حکومەت پرۆژە یاساکەی نارد بۆ پەرلەمان. بە دەستپێکردنەوەی وەرزی تەشریعی لە مانگی یەکی ٢٠١٨ گفتوگۆو کۆبوونەوەی زۆر کراوە لەسەر پرۆژەیاساکەو دوای گەڵاڵەکردنی داواکانی پێکھاتەکانی کورد و سوننە و داواکاری پارێزگا بەرھەمھێنەرەکان، لەسەر پێشنیاری بەندە پەرلەمان بڕیاری دا حکومەت بەجیا لەگەڵ پێکھاتەکان کۆبوونەوە ئەنجام بدا بۆ چارەسەری گرفتەکان و داواکاری پێکھاتەکان".
دهشڵێت "دوای چەندین بەڵێن و کۆبوونەوە ، وەزارەتی دارایی پرۆژە یاسای بودجەی رەوانەی پەرلەمان کردو بەیەک ووشە ئاماژەی بە داواکاری پێکھاتەکان نەکردبوو. ئێمەی کورد چارەسەرمان پێشکەش بە سەرۆک وەزیران حیدر عبادی کرد بۆ دانانی نۆ ترلیۆن و پێنج سەد ملیار دینار بۆ ھەرێمی کوردستان و لە رووی مەبدەئیەوە قبوڵی کرد. لەبەر ئەوەی سەرۆک وەزیران خۆی وەزیری داراییە بە وەکالەت، ھەرخۆی ھەموو بریارەکان ئەدا لەسەر بودجە."
ناوبراو دەشڵێت "پشتگوێ خستنی داواکانی پێکھاتەکان لەلایەن حکومەتەوە چەند ئاماژەیەکی تێدایە؛ عێراق بەرەو ھەڵبژاردن دەروات و ھەموو لایەک ھەوڵ ئەدا زۆرترین موزایەدەی سیاسی ئەدەن، بە پێ ی رێککەوتنی عێراق و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەبێ حکومەتی عێراق ھەندێ رێوشوێن بگرێتە بەر بۆ کەمکردنەوەی خەرجێکانی و ئەنجامدانی چاکسازی کارگێڕی و دارایی کە رەنگدانەوەی سلبی دەبێ لەسەر ھەموو عێراقێکان، ئەوەش بۆ حکومەت لەکاتی ھەڵبژاردن ئەنجامێکی باشی نابێ، لە ھەمان کاتدا حکومەت وەڵامی ئەرێنی نەبووە بۆ داواکاری کوتلە سیاسێکان و بەم شێوەیە پەرلەمان ناچار دەکات رازی نەبی بە تێپەراندنی پرۆژە یاساکەو لە میدیاکانیشەوە تۆمەتباریان دەکات بەوە پەرلەمان بوودجە تێناپەرێنێ" ئهندامهكهی لیژنهی دارایی وا دهڵێت."
مهسعود حهیدهر دهشڵێت "ھەر گۆڕانکاریەکیش پەرلەمان بیکات لە پرۆژە یاساکە بەبێ ھەماھەنگی لەگەڵ حکومەت ھیچ سودێکی نییە بۆ ھاووڵاتی، چونکە حکومەت تانەی لێئەدات لە دادگای فیدراڵی و ھەڵێدەوەشێنێتهوه. حکومەت گەمەیەکی سیاسی لەگەل پەرلەمان دەکات و بە ناراستەوخۆ دەڵێ یان بودجە بە ویستی من دەبێ و ئێوەش ھیچ دەسکەوتان نابێ بۆ شەقامتان، یان بودجە نابێ و ئێوە تۆمەتبارن لەلایەن شەقامەوە".