تورکیا بڕیاری ئازادکردنی ساڵح موسلیمی لەلایەن دادگایەکی چیکەوە کرد مەحکوم کرد و بە "پشتگیریکردن لە تیرۆر ناوزەدی دەکات".
بەکر بۆزداغ جێگری سەرۆکی حکومەتی تورکیا بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە "زۆر ڕوونە ئەم بریارە پشتگیری تیرۆر دەکات و ئێمە ئیدانەی دەکەین".
بەکر بۆزداغ ڕاشیگەیاندووە، "ئەو بڕیارە کاریگەر و لێکەوتی خراپی لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان چیک و تورکیا دەبێت".
ئەمڕۆ ٢٧ ی شوبات دوای مانەوەی بۆ دوو رۆژە دادگای چیک بڕیاری ئازادکردنی ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدەی دەرکرد.