دادگای تورکیا حوکمی بەسەر خوشکەزاکەی ئۆچ ئالاندا سەپاند

‌دیلەک ئۆجەلان- خوشکەزای ئۆچ ئالان
دادگایەكی توركیا بەتۆمەتی ئەندامێتی رێكخستنی قەدەغەكراو سزای زیندانی بۆ " دیلەك ئۆجەلان" و خوشکەزای ئوچ ئالان و پەرلەمانتاری هەدەپە دەركرد.

ئاژانسی فورات نیوز بڵاویكردەوە كە دادگای سزا قورسەكانی رۆحای توركیا لەدانیشتنێكیدا كە ئەمڕۆ 1ی ئاداری 2018 بەڕێوەچوو، بەتۆمەتی ئەندامبون لەڕێكخستنی قەدەغەكراو سزای دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانی بۆ دیلەك ئۆجەلان پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) و خوشكەزای عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی دەستگیركراوی پارتی كرێكارانی كوردستان دەركرد.

لەدانیشتنەكەدا داگا تۆمەتی ئەوەشی خستەپاڵ دیلەك ئۆجەلان كە گوایە لە مەراسیمی بەخاكسپاردنی تەرمێك لە وێرانشاردا بەشداریكردوەو قسەی بۆ ئامادەبوان كردوە.



PM:07:18:01/03/2018