سپی زانیاری نوێ لەسەر بلآوکردنەوەی ڤیدیۆی "لەشفرۆشەکان" بلآودەکاتەوە
ئەو ڤیدیدۆیەی لەسەر ژمارەیەک " لەشکڕ و لەشفرۆش " بلآوکرایەوە لە شارۆچکەی بنەسلآوە بووە، سپی زانیاری زیاتر بلآودەکاتەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم بە سپی راگەیاند " ئەو ماڵەی لەشفرۆشی تیاکراوەو ڤیدیۆکەی لە تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان بلآکراوەتەوە، لەشارۆچکەی بنەسلآوەی سەر بەشاری هەولێر بووە".
بەپێی ئەو زانیاریانە ئەو کەسانەی کە وێنەکەی " لەشفرۆش و لەشکڕەکانیان " گرتووەو گومان دەکرێت هەر ئەوانیش بلآویانکردبێتەوە، دوو پۆلیسی ئینزبات بوون.
بەپێی ئەو زانیاریانە ئەو دوو پۆلیسە ئینزباتە بەبڕیاری وەزارەتی ناوخۆ ئێستا دەستگیرکراون و لە زینداندان.
ئەمڕۆ ڤیدیۆی ١٢ ئافرەتی " لەشفرۆش " و پێنج کوڕ لە تۆرە کۆمەلآیەتییەکان بلآوکرایەوە کەبووە مامەیەی ناڕەزایەتییەکی زۆری چالاکوانان و دەستەی مافی مرۆڤ و سەرۆکی دەستلەکارکێشاوەی پەرلەمان.
PM:10:40:01/03/2018