بوودجەی عێراق پەسەند کرا
پشکی کورد ١٢،٧%

پەرلەمانی عێراق پرۆژە یاسای بوودجەی عێراق کە ٥٨ مادەبوو بەبێ کورد پەسەند کردو پشکی کورد ١٢،٧%.

کەمێک پێش ئێستا پەرلەمانی عێراق بەبێ بەشداری کورد یاسای بوودجەی عێراقی پەسەند کرد.

پێش کۆبوونەوەکەی پەرلەمان لەسەر راسپاردەی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کە رۆژی پێنجشەممە کۆبوونەوە و لیژنەی دارایی پەرلەمانیان بۆ چارەسەری کێشەی بودجە راسپاردبوو ، ئەمڕۆ ئەندامانی کورد لە لیژنەی دارایی لەگەڵ ئەندامانی عەرەبی لیژنەکە کۆبوونەوە کە لێدوانی جیاواز لەسەر ئەنجامی کۆبوونەوەکە هەیە.

پێشتر ئەحمەد حاجی رەشید ، بڕیاردەری لیژنەی دارایی و سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "سێ تریلیۆن دینار وەک ئیحتیات بۆ هەرێمی کوردستان دانراوە". 



PM:03:05:03/03/2018