بڵاوبونەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی ئەشكەنجەدانی منداڵێك لەلایەن باوكیەوە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان دەهەژێنێت و چالاكوانانی بواری مافەكانی مرۆڤیش هاتنە دەنگ.
لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكراوەیە كە تیایدا منداڵێكی بچووك نیشاندەدات چەندین شوێنەواری ئەشكەنجەدان بە لێدانی كارەبا و كوژاندنەوەی جگەرە بەجەستەیەوە دیارە و ئەوەش تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و چالاكوانانی بواری مافەكانی مرۆڤ و منداڵانی هێنایە دەنگ.
هاوكات لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئەوە بڵاوكراوەتەوە كە باوكەكە سەرباری ئەشكەنجەدانی ئەو منداڵە بچووكە، بەلێدانی تەزووی كارەبا و كوژاندنەوەی جگەرە بەجەستەیان و لێدان، ئازار و ئەشكەنجەی دایك و خوشك و براكانی دیكەی ئەو منداڵەی داوە.