چۆپی عەزیز، ئەکتەری دیاری کورد ئاشکرای دەکات چەند جارێکە دەیانەوێت فەیسبووکەکەی هاک بکەن و دەڵێت "تۆزێ فێری مەعریفە بن".
چۆپی لە نوسینێکیدا لە فەیسبووک دەڵێت پەیامێک لە منەوە بۆ ئەو ھاککەرانەی کەھێندەی سەرقاڵی ژیانی خەڵکن نیو ھێندە خەریک بن تا تۆزێ فێری معریفە و تایبەتمە ندێتی ژیان ببن.
هەروەها نوسیویەتی "جگه لهوهش ئە ئەمڕح کەچەندین جارە محاوەلەی ھاک کردنم دە کرێت کە رەنگە وریایی خوم نەبێت ھەفتەی سێ جار ھاک بکرێم ! باشه بۆ؟ خو من واڵەکەم کراوەیە !! یان ڕەنگە تەنھا کاریان بەوە بێت بێنە ناو مەسجەکانمەوە کە زۆر بێ منەتم لەوەش ، وە لە سالی ٢٠١٢ وە مەسجم کە بۆ ھاتووە دلیتم نەکردووە چونکە دلیت کردنیانم بۆ گرنگ نەبووە کێ حە ز ئەکات با پێم بڵێ خۆم ئیمێڵ و پاسۆردی ئەیەمێ با ئەوەنده خوی هیلاك نەكات با مسجەکان بخوێنێتە وە رەنگە بۆ من جوانتریش بێت ئەو کات ئەزانن من کێم!!!"
زیاتر درێژه به پهیامهكهی دهدات و نوسیویهتی " یەک شت ھەیە بیزانن من چونکە فەیس بوکەکەمم زۆر خۆشەوێ و به بەشیك له ژیانی خۆمی ئەبینم ، زۆر خزمەتم کردووە و زۆر توندو تۆڵم کردووە، لەبەر ئەوه بە ھەموو کەس ناشکێ" .
چۆپی عەزیز لە ساڵی ١٩٧٣ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، وەکوو ئەکتەر بەشداری لە چەندین فیلم و دراما و شانۆدا کردووە، دەرچووی بەشی شانۆی پەیمانگەی ھونەرەجوانەکانە و تێکرای کارەکانی ٣٥ تا ٣٨ کار دەبێت.