وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڵێنێكی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ مامۆستایان ئاشكراده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "وه‌زاره‌تی دارایی بڕیاریداوه پێش نه‌ورۆز موچه‌ی مانگێكی مامۆستایان بدات".
به‌یانی ئه‌مڕۆ 8ی 3ی 2018، د.پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سلێمانی، له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "گرفتی بایكۆتكردنی هۆڵه‌كانی خوێندن زیاتر داراییه‌و ئومێده‌وارین به‌زووترین كات كۆتایی پێ بێت، حكومه‌تی عیراقیش وه‌ك پێویست یارمه‌تی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و حكومه‌تی هه‌رێمی نه‌داوه".
سه‌باره‌ت به‌پاره‌ی هاندانی مامۆستایان، د.پشتیوان سادق وتی: پاره‌ی هاندان مانگێك وه‌ك قه‌رز ماوه له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی و جه‌ختله‌وه‌ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌و مانگه‌ش بدرێت.
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، وتیشی: وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریداوه پێش نه‌ورۆز موچه‌ی مانگێكی مامۆستایان بدات، هه‌روه‌ها حكومه‌تی عیراقیش به‌ڵََینیداوه پێش نه‌ورۆز موچه‌یه‌ك بدات، به‌ڵام هه‌تاوه‌كو پاره‌كه نه‌گاته ده‌ست مامۆستایان بڕوام به به‌ڵێنه‌كانی عیراق نییه.
هاوکات سه‌باره‌ت به‌ڕه‌خنه‌ی لقی سلێمانی یه‌كێتیی مامۆستایان سه‌باره‌ت به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی پشوه‌كان، مامۆستایان دڵشاد عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ڕایگه‌یاند، "با لقی سلێمانی یه‌كێتیی مامۆستایان بتوانێت له 10%ی مافی مامۆستایان وه‌ربگرێت، به‌ڵێن بێت من به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی نابم".