سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی، ئومێد خۆشناو بەرامبەری ئەو رێوشوێنانەی بەغدا دژی کورد گرتوویەتە بەر داوای هەڵوێست لە سەرۆک کۆمار فواد مەعسوم دەکات.
لە نامەیەکی کراوەدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە، ئومێد خۆشناو نووسیوویەتی " به‌ڕێز وێڕای خوازیاربوونی ته‌ندروستیه‌کی باش بۆ تۆ،ئه‌گه‌ر جه‌نابیشت له سیحه‌ت وئه‌حواڵی ئێمه گه‌لی کوردستان ده‌پرسی،شوکر بۆ خودا سیحه‌تمان زۆرباشه‌و بۆ ئه‌حواڵیش له‌سایه‌ی پێداگری وهه‌ڵوێست وکۆششی جه‌نابتان،ئێمه له‌وپه‌ڕی گوزه‌ران خراپی وبێ مووچه‌ی وچاوه‌ڕوانی داین و،خه‌ریکه گو‌ێشمان کاس ده‌بێ له هه‌ڕشه به‌رده‌وامه‌کانی به‌غا".
هەروەها نووسیوویەتی " ڕۆژانه ئێمه گوێ بیستی ده‌نگی هه‌ڕه‌شه ئامێز وپه‌نجه شه‌قاندنی هه‌موو لایه‌ک ده‌بین،ته‌نها جه‌نابتی هیچ قسه‌یه‌ک یان گوفتارو کردارێکت نیه‌و بێ ده‌نگیت هه‌ڵبژاردوه!.".
ئومێد خۆشناو دەڵێت " ئێستا جه‌نابت له‌سایه‌ی ده‌ریایه‌ک خوێن وفرمێسک،وا له‌سه‌ر ته‌ختی سه‌ر کۆماری و نه‌ورۆز وبه‌هارو ڕاپه‌ڕین و ئیڕاده‌ی گه‌لێک تۆی به‌و شوێنه گه‌یاند، ئاخر به‌ڕێزم چۆن ده‌کرێ وچۆن ده‌بێ،تۆ قسه و هه‌ڵوێستێکت نه‌بێ،ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ به‌قسه‌نێی پێم ناڵێی که‌ی دێیه ده‌نگ؟!.".
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی چەند پرسیارێک لە سەرۆک کۆمار دەکات" ئه‌رێ بێزحمه‌ت،ئه‌و ڕۆژه‌ی میلیشیاکانی عێراق به‌هاوکاری ئه‌ولاو چاوساغی ئه‌وانه‌ی خۆشمان،هێرشیان کرده،سه‌ر که‌رکوک وداگیریان کرد،میزاجت چۆن بوو؟ ئه‌رێ که،هێرشه‌که‌یان به‌رده‌وام بوو،ویستیان زه‌مینێک نه‌هێڵن به‌ناوی هه‌رێمی کوردستان،ئه‌و ده‌م بیرت له‌چی ده‌کرده‌وه؟.ئه‌ی ئه‌و کاته‌ی له پردێ و سحێلا،لموزیان شکێنرا،له نێوان پێشمه‌رگه و میلیشیا،دڵت لای کامیان بوو؟.ئه‌رێ ئه‌زیه‌ت بکێشه،یه‌ک هه‌نگاو یان یه‌ک بڕیار یان هه‌ڵوێستم پێ بڵێ له‌ماوه‌ی سه‌رکۆماریت،له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی کوردستان دابیتت؟".